English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕێباز حەملان: تاوەكو پێش نەورۆز مووچەی هەموو فەرمانبەران بەبێ پاشەكەوت دەدەین
2019-03-10 [04:45 AM]

​ZNA – هەولێر


وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت هەموو هەوڵێک دەدەن پێش نەورۆز و بەبێ پاشەکەوت مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابەشبکەن. لە رۆژی یەکشەممەشەوە دابەشکردنی مووچە بەبێ پاشەکەوت دەستپێدەکات.

 

رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند: "لەدوای ئەو بڕیارەی رۆژانی رابردوو کە لە ئەنجوومەنی وەزیران دەرکرا لەسەر لادانی پاشەکەوتی مووچە، هاتووین کە پێداچوونەوە لیستەکەمان بکەین چونکە ئەوەی پێشتر ئامادەمان کردووە بە پاشەکەوتەوە و ئێستا خەریکین هەمان لیست بەبێ پاشەکەوت ئامادە بکەین".
 
رێباز حەملان گوتی: "لە رۆژی یەكشەممەوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 12 بەبێ پاشەکەوت دەکرێت. دابەشکردنەکەش لە وەزارەتی پێشمەرگەوە دەستپێدەکات بەبێ پاشەکەوت".
 
وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان دەڵێت: بەردەوام دەبین لە دابەشکردنی مووچە و هەوڵی زۆر دەدەین پێش نەورۆز هەموو مووچەکە دابەش بکەین".
 
 
 




ئەم هەواڵە 4141جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad