English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بارسێلۆنا به‌فه‌رمی دواین زانیاری لەسەر پێکانەکەی دیمبلی بڵاوكرده‌وه‌
2019-03-10 [05:46 AM]

ZNA- ھەولێر


کەمێک پێش ئێستا بارسێلۆنا لە پەرەی فەرمی خۆی دواین زانیاری لەسەر پێکانەکەی عوسمان دیمبلی بڵاو کردەوە.

بارسێلۆنا لە ماڵپەری فەرمی خۆی ئاماژەی بەوە کردووە، لە پشکنینی سەرەتایی یاریزانەکە دەرکەوتووە دیمبلی لە قاچی چەپی دووچاری پێکان ھاتووە، ئازاری ھەیە، بەڵام لە ئەگەری گۆڕانکاری لەسەر ئاستی پێکانەکەی دەردەکەوێت ئەو یاریزانە دەتوانێت بەشداری یاریی داھاتوو بەرامبەر لیۆن بکات یاخوود نا.

دوێنێ شەو عومسان دیمبلی تەنیا لە ٤٥ خولەکی نیوەی دووەم بەشداری یاریی یانەکەی کرد بەرامبەر رایۆ ڤایکانۆ، بارسێلۆنا بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەکەی بردەوە بەڵام لە کۆتایی یارییەکە دیمبلی دووچاری پێکان ھات بەلام یارییەکەی تەواو کرد.


یاریگا
 





ئەم هەواڵە 8698جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad