English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەهۆی بەعسەوە لێپرسینەوە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق دەکرێت
2019-03-10 [09:44 AM]

ZNA-هه‌ولێر


ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بەھۆی حزبی بەعسی عێراقییەوە لێپرسینەوە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق دەکات.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠-٣-٢٠١٩، خەلەف عەبدولسەمەد، سەرۆکی کوتلەی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، رۆژی دووشەممە  واژۆ بۆ بانگھێشتکردن و لێپرسینەوە لە پەرلەمان لە محەمەد عەلی حەکیم، وەزیر دەرەوەی وڵاتەکەی، کۆ دەکەنەوە.


خەلەف عەبدولسەمەد ھەروەھا رایگەیاندووە، کە محەمەد عەلی حەکیم لە وەزارەتەکەیدا، دژایەتیی کەسوکاری قوربانییانی رژێمی بەعس دەکات و ھەوڵ دەدات بەرپرسەکانی وەزارەتەکەی، کە پێشتر بەعسی بوون، لە لێپرسینەوە بە دوور بگرێ.





ئەم هەواڵە 8785جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad