English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودەکانی خواردنی پاقلە 
2019-03-10 [11:02 AM]

ZNA- ھەولێر 


لەگەڵ ھاتنی وەرزی زستان خواردنی پاقلە زیاتر دەبێت بەتایبەتی خواردنی پاقلەی کوڵای کە لەدەرەوە ئامادە دەکرێت، پاقلە یەکێکە لە بەرھەمەکانی پاقلەمەنییەکان و چەندین سوودی جیاوازی ھەیە کە پێویستە مرۆڤ بیزانێت.

 لەم بابەتەش تیشک دەخەینە سەر گرنگترین سوودەکانی پاقلە :

• پاقلە یارمەتی مرۆڤ دەدات بۆ لەناوبردنی قەلەقی و رارایی کە مرۆڤ تووشی دەبێت بەھۆی ئەنجامدانی کاری قورس، چونکە دەوڵەمەندە بە کالۆری . 
• پارێزگاری لە رێژەی کۆلیسترۆل دەکات لە ناو خوێن، ھەروەھا زۆر بە سوودە بۆ دڵ وخوێنبەرەکان. 
• بەرەنگاری نەخۆشی شێرپەنجە دەبێتەوە و بەتایبەتی ئەو جۆرەی تووشی دەم دەبێت، ئەمەش بەھۆی ئەو پێکھاتە کیمیاویەی لە خۆی دەگرێت. 
• پارێزگاری لە ھاوسەنگی شەکر لە خوێن دەکات. 
• یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی پاڵەپەستۆی خوێن لەلای ئافرەتان بەتایبەتی ئەوانەی تەمەنیان گەورەیە. 
• رێگری دەکات لە گەیشتنی مادەی خراپ بۆ مێشک کە کاریگەری ھەیە لەسەر دەردەدانی مادەی سیراتۆنین کە بەرپرسە لەھەست کردن بەخۆشی. 
• کۆئەندامی بەرگری بەھێز دەکات و لەش دەپارێزێت لە جۆرەھا نەخۆشی. 
• پەلکی پاقلە یارمەتیدەرە بۆ چارەسەرکردنی قەبزی . 
• گوڵی پاقلە سوودێکی زۆری ھەیە بۆ کۆئەندامی میزڵدان و یارمەتیدەرە بۆ میزکردن.


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 6406جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad