English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هه‌فته‌ی داهاتوو پێكهاته‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی ته‌واو ده‌كرێت
2019-03-11 [04:39 AM]

ZNA- ھەولێر


هەفتەی داهاتو 4 وەزارەتی حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی یەکلای دەبنەوە, کە تا ئێستا به‌ هه‌ڵواسراوی ماونه‌ته‌وه‌ و لایه‌نه‌كان له‌ سه‌ری ناكۆك بوون، وەزارەتی بەرگریش کاندیدی نوێی دەبێت، بەڵام هێشتا شیعەکان لەسەرناوێک بۆ پۆستی وەزارەتی ناخۆی ڕێکنەکەوتوون، بۆ ئه‌وه‌ی پێشکەشی سەرۆک وەزیرانی بکەن.

به‌پێی قسه‌كانی ڕەعد دەهلەکی، په‌رله‌مانتاری سوننه‌ له‌ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  رایگەیاندووە کە ژماره‌یه‌ك كاندیدی نوێ بۆ پۆسته‌ پڕنه‌كراوه‌كان دێنه‌ پێشه‌وه‌، به‌ڵام سه‌لیم جبووری له‌ به‌هێزترین كاندیدی سوننه‌كانه‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری به‌رگری.


له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ کێشە گەورەکەی بەردەم تەواونەکردنی کابینەکەی عەبولمەهدی وزارەتی ناوخۆیە، کە تا ئێستا ئەو بابەتە یەکلای نەبۆتەوە، چونکە شیعەکان ناکۆکن و لە سەر ئەو پرسە نەگەیشتونەتە ڕێکەوتنی کۆتایی.
كازم سه‌یادی، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی شیعه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ڵێت: "چاوه‌ڕێمان ده‌كرد سه‌رۆك وه‌زیران ناوی كاندیدان بۆ پۆسته‌ وه‌زارییه‌كان بهێنێته‌ په‌رله‌مان، به‌ڵام تا ئێستا هیچ نه‌كراوه‌، پێویسته‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی وه‌زیره‌كان ئازادی به‌ په‌رله‌مانتاران بدرێت, به‌ڵام رێگری ده‌كرێت".
چوار وەزارەتی حکومەتی عێراق بە بەتاڵی ماون کە تا پڕ نه‌كراونه‌ته‌وه‌، ئەوانیش وەزارەتەکانی ناوخۆ, بەرگری, داد و پەرودەن، بەپێی زانیاریەکان هەفتەی داهاتوو دوا مۆڵەتی سەرۆك وەزیرانی عێراقە بۆ کوتلە سیاسیەکان, بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان یه‌كلایی بکەنەوە و ناوی كاندیده‌كانیان بۆ پۆسته‌ وه‌زارییه‌كان پێشکەش بکەن.





ئەم هەواڵە 8770جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad