English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك كۆماری ئێران گەیشتە بەغدا
2019-03-11 [05:14 AM]

​ZNA- هەولێر


كەمێك پێش ئێستا سەرۆك كۆماری ئێران حەسەن روحانی، بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە بەغدا و بڕیارە سێ رۆژ لە عێراق بمێنێتەوە و پەیوەندییە سیاسیی و بازرگانییەكان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێ بكەن.

پێشتر محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئامانجی سەردانی روحانی  بۆ عێراق ئاشكرا كرد و رایگەیاند، مەبەست لە سەردانەكەی حەسەن رۆحانی سەرۆكی ئێران، پتەوتركردنی پەیوەندیییەكانی  نێوان تاران و بەغدایە.

زەریف، ئاماژەی بۆ ئەوەشكردبوو، ئاڵۆزییەكانی سووریاش تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكانی نێوان ھەردوو لایەنی ئێرانی و عێراقی دەبێت.

ھەروەھا ئاشكرای كرد، لەم سەردانەی روحانی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی نیوان دوو وڵات و لەوانەش پرسی ترانزێت، وزە و خاڵە سنوورییەکان و چەندین بابەتی دیکە گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.

 





ئەم هەواڵە 9361جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad