English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەپسولی دراگن له‌ بۆشاییه‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ سه‌ر زەوی
2019-03-11 [07:24 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

به‌ره‌به‌یانی رۆژی هەینی ڕابردوو کپسولی دراگن لەبنکەی ئاسمانی نێودەوڵەتی جێابوە، هەروەها هەمان ڕۆژ کەوتە ئۆقیانووسی ئەتلەسیەوە و پاشان لەلایان بەلەمێکی گەورەوە لەئاو دەرکرا.

 

کەپسولەکە ئامێرو پێداویستی بۆ بنکەی ئاسمانی نێودەوڵەتی گواستەوە، بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەبنکەی ئاسمانیەوە مایەوە، لەوێ ئاسمانگەڕان بنکەی ئاسمانی نێودەوڵەتی تاقیکردنەوەیان لەسەر کرد پشکنینیان بۆ ناو کەپسولەکە کرد.

کەپسولەکە سەرنشینی تێدا نەوبوو، بەڵکوو بووکێکی تێدا بوو بەقەبارەی مرۆڤ، ناویان لێناوە "ڕێبڵی"، هەستیاری لەخۆرگرتبوو بۆ تێگەیشتن لە کاریگەری کەشتەکە لەسەر سەرنشینانی کپسوولەکە لەکاتی هەڵدانی بۆ ئاسمان.

 

لەدوای ڕاگرتنی بەرنامەی کەشتەکانی ئاژانسی ناسا، دراگن یەکەم کەپسولە لە ئەمریکا دروست دەکرێت، پرۆژەکەی بۆ ماوەی 8 ساڵە بەڕیوە دەچێت.

 

بۆ هەڵدانی مووشەکەکانی بۆ وڵایی بۆ بنکەی ئاسمانای نێودەوڵەتی، وڵاتیەکگرتوەکانی ئەمریکا پشت بە ڕوسیا دەبەسێت، هەر هەڵدانی مووشەکێک 80 ملێۆن دۆلاری تێدەچێت.

 

ناسا لەچەند ساڵی ڕابردوودا گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای (سپەیس ئێکس و بۆینگ) کرد بۆ دروستکردنی کەپسولەێک بۆ هەڵدانی بەسەرنشینەوە بۆ واڵایی لە خاکای ئەمریکاوە لەسەرەتای ئەمساڵدا.

 

کەپسولەکە بەرسەرکەوتویی گەشتە واڵای و گەڕایەوە بەڵام تائێستا دەرەنجامی فەرمی کەشتەکە ڕانەگەێنراوە .

 

voa





ئەم هەواڵە 15823جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad