English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق چەند یاسایەک هەموار دەکاتەوە
2019-03-11 [11:22 AM]

ZNA-هه‌ولێر


ئەمڕۆ دووشەممە ١١/٠٣/٢٠١٩، دانیشتنی دووەمی وەرزی نوێی یاسادانان لە عێراق بەڕێوەدەچێت و تەواوکردنی پرۆسەی پێکھێنانی حکوومەت بەشێک نابێت لە ئەجێندای دانیشتنەکە.

رێبوار ھادی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا، پەرلەمانی عێراق ھەمواری ئەو یاسایانە دەکاتەوە، کە کاریگەریان لەسەر ھەرێمی کوردستان ھەیە".

راشیگەیاند: "تەواوکردنی کابینەی حکوومەت پەیوەندی بە رێککەوتنی نێوان لایەنەکان ھەیە و دەبێت لە دەرەوەی پەرلەمان ئەو پرسە یەکلایی بکرێتەوە".

لە وەرزی رابردووی یاسادانان، پەرلەمانی عێراق پرسی بودجەی عێراقی یەکلا کردەوە و ئەمەش گرنگی زۆری بۆ چەقنەبەستنی ئابووری ھەبوو.


K٢٤





ئەم هەواڵە 9004جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad