English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران داوای لە عێراق کردووە ڤیزا لە نێوانیان ھەڵبگیرێت
2019-03-11 [11:41 AM]

ZNA-هه‌ولێر


وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف رایگەیاند: پێشنیاری ھەڵگرتنی ڤیزایان لە نێوان وڵاتەکەی و عێراق کردووە، ھیواشی خواست کە لەمبارەیەوە ھەواڵی ئەرێنی رابگەیەنن. 

بەپێی ئەو ھەواڵانەی کە لە میدیاکانی فەرمی ئێران بڵاوکراوەتەوە، وەزیری دەرەوەی ئێران، زەریف کە مەبەستی ئامادەکاری بۆ سەردانەکەی سەرکۆماری ئێران حەسەن روحانی بۆ عێراق، سەردانی شاری بەغدای کردووە، لێدوانی بۆ راگەیاندنەکانی عێراق داوە. 

محەمەد جەواد زەریف ئاشکرایکردووە کە لە ئەنجامی کۆبوونەوەی شاندی ھەردوو وڵات دانوستانی ئەرێنی کراوە و گوتیشی: "پێشنیاری ئەوەمان بۆ برایانی عێراقی کرد کە بە تەواوی ڤیزای ھەردوو وڵات ھەڵبگیرێت یان بە بێ بەرامبەر بێت، ئەگەر ئەوەش نەبێت داوای ئەوەمان کرد کە نرخەکان دابەزێنرێن بۆ ئاستێکی گونجاو.

لەبارەی ھەڵگرتنی ڤیزەی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران عەبدوڵلا ئاکرەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئێران بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: پیشتریش ئێران ئەو داواکارییەی ھەبووە بەڵام حکومەتی عێراق ڕەتیکردووەتەوە، چونکە بە ھەڵگرتنی ڤیزا لە نێوان عێراق و ئێران ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیارانی ئێرانی دێنە عێراق ئەوانیش ئەو ئامادەکارییەیان نییە بۆ ھاتنی گەشتیاران.

بەڵام ھەرێمی کوردستان لەو ڕووەوە ئامادەیە و ساڵانە گەشتیارێکی زۆری ئێرانی دێنە ھەرێمی کوردستان. ئاماژەی بەوەشدا ئێستا ڤیزای ئێران تەنیا بۆ ئەو کەسانە ھەڵگیراوە کە پاسەپۆرتی دیبلۆماسییان پێیە.





ئەم هەواڵە 6100جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad