English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رامۆس لەسەر بارودۆخی ریال مەدرید پەیامێک بڵاودەکاتەوە
2019-03-11 [11:58 AM]

ZNA-هه‌ولێر


سێرخیۆ رامۆس، بەرگریکەر و کاپتنی یانەی ریال مەدرید لەسەر بارودۆخی یانەکەی پەیامێک بڵاودەکاتەوە و دەڵێت ئێمە خۆمان ناشارینەوە.

رامۆس لە توویتێکدا نووسیوویەتی، سەبارەت بە ئێمە وەک یاریزانی تۆپی پێ، پێمان خۆشە وەڵامەکانمان لەنێو یاریگەدابن، بەڵام ئەم وەرزە رووداوەکان کارەسات ئامێزبوون و بەدڵی ئێمە نین، بەتایبەت ئەو رووداوانەی کە ئەم دواییانە روویاندا، من نایشارمەوە، ئێمە خۆمان ناشارینەوە.

رامۆس ھەر لە توویتەر دەربارەی ئەو کارتە زەردەی بەرامبەر ئەیاکس وەریگرت و بەو ھۆیەوە لە یاریی گەڕانەوە بەشداریی نەکرد نووسیوویەتی، ئایا کارتە زەردەکەی ئەمستردام ھەڵەبوو؟ بەڵێ دانی پێدادەنێم ٢٠٠% ھەڵەبووم.

ئەم پەیامەی رامۆس لەکاتێکدایە کە یانەکەی بە بارودۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێت، بەتایبەت دوای ئەوەی لە دوو یاریی کلاسیکۆدا لە جامی شا و لالیگادا بە یانەی بارسێلۆنای رکابەری دۆڕا، لە چامپیۆنزلیگیشدا لەنێو یاریگە و ھاندەرانی بەرامبەر ئەیاکس تووشی دۆڕانێکی گەورەبوو و کرایە دەرەوە.

 

View image on TwitterView image on Twitter

Sergio Ramos@SergioRamos

As footballers we like to do our talking on the pitch but this season is not turning out that way.
Recent events have been disastrous and I’m not hiding. We are not hiding. We the players are primarily responsible and I, as captain, more than anyone.

9,155

2:50 PM - Mar 11, 2019

3,087 people are talking about this

Twitter Ads info and privacy

 

 

Sergio Ramos@SergioRamos

 · 1h

Replying to @SergioRamos

That's why I thought that the most honest way to answer the questions that are circulating around us would be to tackle them directly.

Sergio Ramos@SergioRamos

Was the yellow card in Amsterdam an error?
Absolutely it was an error and I take the blame 200%.

1,865

2:52 PM - Mar 11, 2019

Twitter Ads info and privacy

585 people are talking about this

 





ئەم هەواڵە 7681جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad