English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاماده‌كاری كراوه‌، موچه‌ی خانه‌نشینان پێش نه‌ورۆز دابه‌ش بكرێت
2019-03-11 [01:48 AM]

ZNA - هه‌ولێر



 

حازم ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی ھەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، بڕیارە پێش ھاتنی جەژنی نەورۆز، مووچەی خانەنشینان دابەش بکرێت، لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ئامادەکاریی پێویست لەمبارەیەوە کراوە.

ڕوونیشی کردەوە کە زیاتر لە ٢٢٣ هەزار خانەنشینکراو لە هەرێمی کوردستاندا هەن. گوتیشی: ”ئەو خانەنشینانەی کە پلە باڵا بوون و پێشتر پاشەکەوت لە مووچەکانیاندا کرابوو، پاشەکەوتی مووچەکانیان لادەبرێت و مووچەی شایستە وەردەگرن، بەڵام ھیچ بڕیارێکی فەرمی نییە بۆ زیادکردنی مووچەی خانەنشینان و چاوەڕوانی پڕۆژە یاسای چاکسازی دەکرێت کە لە پەرلەمانی کوردستانە".

ڕۆژی هەینی ٨ی ئاداری ٢٠١٩، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا و دواتر نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی پاشەکەوتی مووچەی ڕاگەیاند.

 

باسنیوز





ئەم هەواڵە 8746جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad