English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جموجۆڵی داعش لە عێراق زیادیكردووه‌‌
2019-03-12 [05:14 AM]

ZNA- ھەولێر


ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، لەوكاتەی حەیدەر عەبادی كۆتاییھاتنی داعشی لە عێراق راگەیاندووە، تەنھا لە سنووری چەند پارێزگایەك چەكدارانی داعش زیاتر لە 450 كردەوەی تیرۆرستیان ئەنجامداوە.

فەریق جەبار یاوەر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌،  رایگەیاند: "لە كۆتایی ساڵی 2017 حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی ئەوكاتی عێراق لە وتارێكدا كۆتاییھاتنی داعشی لە عێراق راگەیاند، لەوكاتەوە تائێستا تەنھا لە ناوچەكانی كەركووك، مووسڵ، مەخموور، دیالە، سەڵاحەدین. داعش توانیویەتی 456 كردەوەی تیرۆرستی ئەنجامبدات، لەو ماوەیەدا ھەزار و 742 كوژرا و بریندار ھەبووە، ئەم ئامارەش ئەوە نیشاندەدات كە نەبوونی ھەماھەنگی لەنێوان ھێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆشایی دروستكردووە و ھەلی بۆ داعش رەخساندووە و ھێزەكانی عێراق ناتوانن ئەو ناوچانە بپارێزن، پێشتر ھێزەكانی پێشمەرگە لەو ناوچانە بوونە و رێگەیان نەدا بۆشایی ئەمنی دروست ببێت".

ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ گوتیشی: "پێش ئەوەی عەبادی كۆتاییھاتنی داعش رابگەیەنێت لە عێراق، رای ئێمە وەك وەزارەتی پێشمەرگە وەرگیرا گوتمان داعش تەنھا لە شارەكان كۆتایی ھاتووە و دەست بە چالاكی دەكاتەوە، ھاوپەیمانانیش ھەمان بۆچوونی ئێمەیان ھەبوو دواتریش ھەر ئەوە ھاتەدی كە پێشبینی دەكرا".

جه‌بار یاوه‌ر، گوتی: "ئەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی پێشمەرگەدان داعش ناتوانێ ھێرش بكات، تەنھا لە سنووری ھێزەكانی عێراق ھێرش و كردەوەی تیرۆرستی ئەنجامدەدات".

ئاماژەی بەوەشكرد: "چه‌ند لیژنه‌یه‌ك له‌نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق بۆ پرسی هه‌ماهه‌نگی و تاوتوێكردنی مه‌ترسیییه‌كان له‌باره‌ی داعشه‌وه‌ پێكهێنراون".





ئەم هەواڵە 9334جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad