English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق و ئێران لەسەر چەند خاڵێک رێککەوتن
2019-03-12 [05:24 AM]

ZNA- ھەولێر


دوێنێ دووشەممە 11/03/2019 حەسەن روحانی، سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران گەیشتە عێراق و بەگوێرەی تویتێکی زەریفی وەزیری دەرەوەی ئێران کە چەند رۆژێک پێش سەرۆککۆمار هاتبووە عێراق لەسەر چەند خاڵێک رێککەوتوون.

جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا نووسیویەتی: "لە رۆژی یەکەمی دیدارەکان لەگەڵ سەرکردەکانی عێراق لەسەر چەند شتێک رێککەوتووین".

هەر بەگوێرەی تویتەکەی زەریف، عێراق و ئێران لەسەر هەماهەنگی لە ئاسایشی ناوچەیی، هەڵگرتنی باجی سەر ڤیزا، هێڵی پێکبەستی هەردوو وڵات لە رێگای شەمەندەفەر، پاککردنەوەی رووبارەکانی سەر سنوور دوای 43 ساڵ، ناوچەی پیشەسازی هاوبەش، هەماهەنگی ووزە و 20 ملیار دۆلار بارزگانی رێککەوتوون.

هەر دوێنێ و لە  دوای کۆبوونەوەکانی، سەرۆک کۆماری ئێران لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند: "وڵاتەکەی، عێراق بە وڵاتێکی گرینگی ئیسلامی و عەرەبی دەزانێت کە دەتوانێ رۆڵی گرینگی لە پەیوەندی نێوان وڵاتانی ناوچەکەشدا هەبێت".

گووتیشی: "ئێران دەیەوێ هاوپەیمانییەک لەگەڵ عێراق پێکبهێنێ بۆ ئەوەی وڵاتانی دیکەی ناوچەکەش بێنە ناو ئەو هاوپەیمانییەوە".





ئەم هەواڵە 10216جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad