English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شەوێکی ترسناک، ئاواتێکی زۆر ، هیوایەکی کەم و یارییەکی رەش و سپی
2019-03-12 [07:09 AM]

ZNA-هه‌ولێر


شەوی ریبالتاتێلییە، شەوی هەڵگەڕاندنەوەی ئەنجامە مەترسیدارەکەیە، شەوە ترسێنەرەکەیە، کاتی کارە مەحاڵەکەیە، یان دەبێت بیکات، یان دەبێت جێیبهێڵێت، ئەمە لۆژیکی کارکردنی ئەمشەوی ماسیمیلیانۆ ئالێگرییە لەگەڵ ئەرکە ئەستەمەکە.

یوڤێنتوس لە یاری مان و نەمان، لە رکابەری کردن لەگەڵ زەحمەتترین یاری ئەم وەرزەیدا، رووبەڕووی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی دەبێتەوە، لە یارییەکدا کە رەنگە سوپرایز هەبن، ئەگەری زۆریش لەبەردەم کرانەدەرەوەی گۆڵکەری مێژوویی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا کراوەیە.

یارییەکە لە ئالیانز ستادیۆم لە تۆرینۆ دەبێتە مەیدانی رووبەڕووبوونەوەی ئاتلێتیکۆ مەدرید و یوڤێنتوس، یارییەکەش لە دوو بە سفرەوە دەستپێدەکات.

هەمووان لە ئیتالیا هیواکانیان لەسەر دۆن کریستیانۆ هەڵچینەوە، پێیان وایە پاڵنەری یاریزانەکە لە یانەکەی و ئەنجامەکەش گەورەترە، ئەو کە خاوەنی 31 گۆڵە بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید، ئێستا یانە نوێیەکەی تەنیا پێویستی بە دوو گۆڵی ئەو هەیە بۆ ئەوەی یارییەکە بگەڕێنێتەوە خاڵی سفر.

 لە یاریی چووندا ئاتلێتیکۆ مەدرید بە ئاست و ئەنجام، بە پلان و تەکتیکی دیێگۆ سیمیۆنی لەهەموو سووچەکانی یاریگەوە کۆنتڕۆڵی یارییەکەیان کرد، بەڵام پاڵنەری یاریگە و هاندەران کاریگەری راستەوخۆی بەسەر ئاستی یانەی خانەخوێوە هەبوو.

بۆ یارییەکەی ئەمشەو، لە یانەی میوان دیێگۆ کۆستا و تۆماس پارتێی بەهۆی کەڵەکەبوونی کارتە زەردەکانییانەوە یاری ناکەن، هەرچی یانەی یوڤێنتوسیشە جارێکی دیکە لە توانای باڵەکانی بێبەشە، لەلایەک کوادرادۆ و دۆگلاس کۆستا ، لەلایەکەی دیکەش ساندرۆ و دیچێلۆ، لە بەرگری بارزالی پێکانی هەیە و لە ناوەڕاستیش خدێرا دوورخراوەتەوە.

پێشبینی دەکرێت ئەمشەو دیبالا لەسەر کورسی یەدەگ بێت و بێرناردێسکی لەسەرەکی یاری بکات، مۆراتا و گریزمانیش سەرکردایەتی هێڵی پێشەوەی رۆخی بلانکۆس دەکەن.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی هەردوو یانە 

رووداو





ئەم هەواڵە 9841جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad