English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گواردیۆلا: ریال مه‌درید باشترین یانه‌ی ئه‌وروپایه‌
2019-03-12 [07:11 AM]

ZNA-هه‌ولێر


پێپ گواردیۆلا، راھێنەری ئیسپانی یانەی مانچێستەر ستی، لە کۆنگرەی رۆژنامەنووسی بەر لە یاری یانەکەی بەرامبەر شاڵکێی ئەڵمانی لە چامپیۆنزلیگ، پەسنی یانەی ریال مەدریدی دا و گوتی "ئەمساڵیش ریال مەدرید لای من پاڵێوراوی یەکەم بوو بۆ بردنەوەی نازناوەکە".

گواردیۆلا لەبارەی یاری ئەمشەویان، کە کاژێر ٢٣:٠٠ بە کاتی باشووری کوردستان میوانداری شاڵکێ دەکات، گوتی "بردنەوەی یاری یەکەممان بە ئەنجامی ٣ ـ ٢ بێگومان باشترە بە بەراورد لەگەڵ ئەو یارییەی ساڵی رابردوو لە ئانفێلد کردمان، پێویست بوو لەسەرمان دەست بە یاری بکەین و ئێمە ٣ گۆڵ لەدواوە بووین. ئەنجامی ئەمجارەمان باشە، بەڵام ھێشتا ٩٠ خولەک یاریش ماوە، ھێشتا کارمان ماوە، پێویستە جێبەجێی بکەین".

لەبارەی دەرچوونی ریال مەدریدیشەوە، لە پاڵەوانێتییەکەدا، پێپ گوتی "بێگومان ئەو تیپە لە ٥ ساڵدا ٤ جار نازناوەکەی بردووەتەوەو ٣ جاریش بەسەریەکەوە بووە، بۆیە ھەندێک پێیانوایە باشترین یانەی ئەروپایە، بەڵام من پێموایە باشترین یانەی ئەروپایە لە دوایین ٢٠ ساڵدا". 

گواردیۆلا ھەر لەبارەی ریال مەدریدەوە گوتی "ھەندێک دەڵێن لەبەرئەوەی ریال مەدرید دەرکراوە، دەرفەت ھەیە بۆ ئەوەی تیپێکی دیکە نازناوەکە بباتەوە، بێگومان پێموابوو ئەو بەھێزترین پاڵێوراوە، چونکە تیپێک ٤ جار نازناوەکە بباتەوە پێنجەم جاریش دەتوانێت بباتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا ھێشتا تیپی گەورە لە پاڵەوانێتییەکەدا ماون، کە پێموایە ھیچیان لە ریال مەدرید کەمتر نییە، ھیوامان وایە بگەینە قۆناخی ھەشتەم".





ئەم هەواڵە 9841جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad