English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران و عێراق لەسەر لابردنی ڤیزا رێكەوتن
2019-03-12 [04:00 AM]

​ZNA - هەولێر


وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند كە وڵاتەكەی لەگەڵ عێراق رێكەوتوون كە لەمەو بەدوا ھاتووچۆی ھاووڵاتیانی ھەردوولا بەبێ ڤیزا بێت.

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێكدا ھەندێك لەو رێكەوتنانەی ئاشكراكرد كە حەسەن رۆحانی سەرۆككۆماری ئێران بەرپرسانی عێراق كردوونی. زەریف دەلێ ئەوان لەسەر پاراستنی سەقامگیری ناوچە، لابردنی ڤیزە بۆ ھاووڵاتیانی ھەردوولا، دروستكردنی ناوچەیەكی پیشەسازی ھاوبەش و لەسەر چەندین پرسی بازرگانی دیكە رێكەتوون. سەرۆككۆماری ئێران بە سەردانێكی سێ رۆژە لە عێراقەو ئەمرۆ بۆ ماوەی دوو رۆژی دیكە لە نەجەف و كەرەبەلا دەبێت.





ئەم هەواڵە 10489جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad