English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانی بەریتانیا دەنگی بەجیابوونەوە لە یەكێتی ئەوروپا نەدا
2019-03-13 [05:07 AM]

ZNA - هەولێر


دوێنێ پەرلەمانی بەریتانیا بۆ جاری دووەم پلانی تێرێزا مەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیای بۆ چوونە دەرەوە لە یەکێتی ئەوروپا رەتکردەوە.

دوو مانگ لەمەوبەر پەرلەمانی بەریتانیا بە  149 دەنگ، دەنگی دژی برێکزت دا، تێرێزا مەی نەیتوانی پاڵپشتی پەرلەمانی بەریتانیا بۆ جێهێشتنی یەکێتی ئەوروپا بەدەست بهێنێت.

لە مانگی یانزدەی ساڵی رابردوو، یەکێتی ئەوروپا و بەریتانیا لەسەر چۆنیەتی چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا رێککەوتن، دووجار ئەم رێککەوتنە هێنراوەتە پەرلەمانی بەریتانیا و بە نەخێر وەڵام دەدرێتەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی بی بی سی، تێرێزا مەی لە دوای شکستەکەی دوێنێ رایگەیاندووە، دەبێت پەرلەمانتاران لەسەر یەکێک لەم دوو خاڵە رێکبکەون، یان بە بێ رێککەوتن لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا، یەکێتییەکە جێدەهێڵین، یاخود برێکزت دوا بخرێت و ریفراندۆمێکی دیکە ئەنجام بدرێت.

29 ئەم مانگە ، ئەو رۆژەیە کە حکوومەتی بەریتانیا دەستنیشانی کردووە تاکو بەریتانیا بە فەرمی لە یەکێتی ئەوروپا جیا ببێتەوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی پاڵپشتی پەرلەمان ئەگەر هەیە ئەو هەنگاوە دوا بکەوێت.

 





ئەم هەواڵە 5113جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad