English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرپرسێكی هەسەدە: لەماوەیەكی كەمدا هەزاران داعش خۆیان رادەستی هەسەدە كرد
ئەرشیف
2019-03-13 [05:32 AM]

ZNA - هەولێر


بەڕێوەبەری ناوەندی میدیای هه‌سه‌ده‌ لەتویتێكدا ئاشكرایكرد، "له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێردا 3 هه‌زار چه‌كداری داعش خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانیان كردووه‌"، هەورەها 7 ئێزیدیش رزگاركران.

مسته‌فا بالی، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی میدیای هه‌سه‌ده‌ له‌ توێتێكدا له‌ تویته‌ره‌وه‌ نوسیوویه‌تی: "له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێردا 3 هه‌زار چەكداری داعش له‌ باغۆز خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی كردووه‌، هەروەها هێزەكانمان توانیان 3 ئافرەت و 4 منداڵی ئێزیدیی ڕزگاربكەن، ئێستا شه‌ڕ به‌رده‌وامه‌ و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه‌ له‌ هه‌ر كاتێكی دیكه‌ له‌ كۆتایی نزیك بووه‌ته‌وه‌".

باغۆز به‌ دوا مۆڵگه‌ی رێكخراوه‌ توندڕه‌وه‌كه‌ ناو ده‌برێت و شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره‌دێیه‌ی رۆژهه‌ڵاتی فورات به‌هۆی بوونی خه‌ڵكی سڤیل بۆ چه‌ند جارێك دواخرا، به‌ڵام ئێستا هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ به‌ هاوكاریی و پاڵپشتیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش دوا ھێرشیان بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ده‌ستپێكردووه‌. به‌ڵام هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی پێشبینی كردووه‌ هێشتا چه‌ند سه‌د چه‌كدارێكی بیانی داعش له‌ باغۆز مابنه‌وه‌و ده‌یانه‌وێت تا كۆتایی شه‌ڕ بكه‌ن.

 





ئەم هەواڵە 6103جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad