English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسرور بارزانی داوای پاڵپشتی زیاتر بۆ هێزی پێشمەرگە دەکات
2019-03-13 [08:35 AM]

ZNA-هەولێر


لە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ شاندێکی باڵای سەربازیی هاوپەیمانان، مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەردەوامی پاڵپشتییەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە بە گرنگ دەزانێت.

ئەمرۆ چوارشەممە 13/3/2019 مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی باڵای سەربازی هاوپەیمانان بۆ بواری چاکسازیی و مەشق و راھێنانی ھێزی پێشمەرگە کرد و داوای پاڵشتی زیاتری بۆ هێزەکانی پێشمەرگە کرد.

له‌ دیدارێكدا، وێڕای هەڵسەنگاندن بۆ دوا میکانیزم و بەڕێوەچوونی پرۆسەی چاکسازیی و رێکخستنەوەی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەگەری سەرهەڵدانەوەی داعش و پەرەسەندنی جمۆجۆڵەکانیان تاوتوێکرا.

لەوبارەوە، مەسرور بارزانی سوپاسی هەوڵەکانی هاوپەیمانی کرد و هیوای به‌رده‌وامی هاوكارییەکانی خواست به ‌تایبه‌تی له‌ بواری چاكسازیی و رێكخستنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا.

هەروەها، مەسرور بارزانی، بۆ رێگەگرتن لە مەترسی و هەڕەشەکانی تیرۆریستان، هاوکاریی هەمەلایەنە و رەخساندنی زەمینەی لەباری بۆ ئاسایی کردنەوە و چارەسەریی کێشە سیاسی و ئیداری و دەستوریەکانی بە پێویست زانی .

لای خۆیه‌وه‌ شاندی میوان وێڕای جه‌ختكردنه‌وه‌ له هاوکاری زیاتری هێزی پێشمەرگە بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆسەی چاکسازیی و رێکخستنەوەی وەزارەتی پێشمەرگە، پشتگیریی خۆیان بۆ هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزی هاوپەیمانان و هێزە عێراقیەکان لە گشت ناوچەکان راگەیاند.
 





ئەم هەواڵە 3271جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad