English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سودە ناوازەکانی خواردنی ماست لە ژەمی بەیانیاندا
2019-03-10 [12:19 PM]

هەولێر _ ZNA



بەهۆی بوونی چەندین ماددەی خۆراکی بەسود لە پێکهاتەی ماستدا وەکو کاربۆهیدرات و ڤیتامینەکان، خواردنی لە ژەمی بەیانیاندا یارمەتیدەرە لە باشکردنی کرداری هەرس و پێدانی وزە بە جەستە.

ماڵپەڕی وێب توب لە بابەتێکدا ئاماژە بە سوودەکانی خواردنی ماست دەکات لە بەیانیاندا، ئەوانیش:

1- کرداری هەرس باش دەکات و کێشەکانی هەرسکردن ناهێڵێت.

2- وزە بە لەش دەبەخشێت.

3- ئەو بڕی کالسیۆمەی لە ماستدا هەیە پارێزگاری لە تەندروستی ماسولکە و ددان و نینۆکەکان دەکات.

4- بەرگری جەستە بەهێز دەکات دژی نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان.

5- بەسودە بۆ ئەو کەسانەی کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە.

6- ئەو ڤیتامینەی لە ماستدا هەیە ئێسکە پەیکەری لەش بەهێز دەکات.

7-بڕی پێویست لە ڤیتامین D بۆ جەستە دابیندەکات.

8- دڵتێکهەڵاتن و سەرگێژخواردنی بەیانیان ناهێڵێت.

9- ئەو چەورییەی لە ماستدا هەیە ئەرکەکانی جەستە باش دەکات.

10- هاوسەنگی سۆدیۆم لە جەستەدا ڕادەگرێت و بەرزە پەستانی خوێن ناهێڵێت.

11- ئەو بەکتریایەی لە ماستدا هەیە ڕێژەی کۆڵیسترۆڵ لە خوێندا کەمدەکاتەوە بەمەش لە نەخۆشییەکانی دڵ بەدوردەبن.

12- دیارترین سودی ماست پارێزگاری لە تەندروستی کۆڵۆن دەکات و لە شێرپەنجە دەیپارێزێت.





ئەم هەواڵە 9334جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad