English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژەمی بەیانیان بەسودە بۆ دورکەوتنەوە لە قەڵەوی
2019-03-13 [09:39 AM]

هەولێر _ ZNA


 

توێژینەوەیەکی ئەمریکی دەریخستووە خواردنی رۆژانەی ژەمی بەیانیان دوورتدەخاتەوە لە قەڵەوی و دەڵێت ژەمی بەیانیان لە سووکەژەمە ناتەندروستەکان باشترە.

پزیشكانی زانکۆی لۆما لیندا لە کالیفۆڕنیا بە هاوئاهەنگی پزیشكانی پەیمانگەی کلینیک و تاقیکردنەوە پزیشکییەکانی لە پەیوەندی نێوان کاریگەری ژەمەکان لەسەر قەڵەوبوونیان کۆڵیوەتەوە.

د. هانا کاهلیۆڤا، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە لە زانکۆی لۆما لیندا دەڵێت ئەوانەی رۆژانە تەنیا ژەمێک بۆ دوو ژەم دەخۆن، هاوکۆلکەی بارستایی جەستەیان کەمترە، هاوکات ئەوانەی کە زیاتر لە سێ ژەم دەخۆن و لەنێوان ژەمەکان سووکەژەم دەخۆن، هاوکۆلکەی بارستایی جەستەیان زیاترە، واتە قەڵەوترن.

پزیشكە ئەمریکییەکە دەڵێت ئەوانەی کە بەشێوەیەکی رێك و بەردەوام، رۆژانە ژەمی بەیانیان دەخۆن، کێشیان کەمترە لەوانەی ئەم ژەمە دەپەڕێنن. ئەمەش چونکە ژەمی بەیانیان زیندەچالاکییەکانی جەستە چالاکدەکات و وزەیەکی زۆرتری جەستە دەسوتێنێت.

سەبارەت بەشێوازی خواردنی ژەمەکان پزیشكە پسپۆڕەکەی ئەمریکا دەڵێت باشترە لەنێوان ژەمی بەیانیان و ژەمی نیوەڕۆ لانیکەم 5-6 کاژێر هەبن.

بەگوێرەی نێوەندی کۆنتڕۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکانی ئەمریکا نزیکەی 36.5%ی گەورانی ئەمریکا و 17%ی منداڵانی ئەو وڵاتە قەڵەون.

قەڵەی مەترسی تووشبوون بە هەریەکە لە نەخۆشییەکانی دڵ، جەڵتەی مێشک و شەکرە و چەندین جۆری شێرپەنجە زیاددەکات.





ئەم هەواڵە 9634جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad