English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆ.. لیڤەرپوول میونخی دوورخسته‌وه‌ و سەرکەوت بۆ قۆناغی داهاتوو
2019-03-14 [06:33 AM]

ZNA- ھەولێر


لە یارییەکانی قۆناغی ١٦ی چامپیۆنز لیگ و لە یاریی گەرانەوەدا یانەی بایرن میونخ لەناو یاریگای خۆی میوانداری یانەی لیڤەرپوولی کرد.

لە ئەنجامدا کورانی کلۆپ توانیان یاریەکە ٣ بە ١ لێ بباتەوەو پلیتێکی چارەکی کۆتایی بەدەست بھێنێت.

سێ گۆڵەکەی لیڤەرپوول مانی دوو گۆڵ و ئەوەی تریش ڤان دیک لە خولەکەکانی ٢٦ و ٦٩ و ٨٤ تۆماریکردن.

تاکە گۆڵەکەی بایرن میونخ بە ھەڵە لەلایەن ماتیبی بەرگریکارەوە تۆمارکرا.

بە ئەنجامی چون و ھاتن لیڤەرپوول سەرکەوت بۆ قۆناغی ھەشت و بایرن میونخیش ماڵئاوای لە پاڵەوانیەتی کرد.

بڕیارە رۆژی ھەینی لە کاتژمێر ١:٠٠  ی پاش نیوەڕۆ تیروپشکی چارەکی کۆتایی خولەکە ئەنجام بدرێت.





ئەم هەواڵە 8179جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad