English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌ فه‌رمی ریال مه‌درید یه‌كه‌مین یاریزانی نوێی زێدانی راگه‌یاند
2019-03-14 [10:46 AM]

ZNA-هه‌ولێر


یانەی ریال مەدرید بەفەرمی یەکەم گرێبەستی وەکو ئامادەکاریی بۆ وەرزی داھاتوو یەکلایی کردەوە و گرێبەستی لەگەڵ ئیدێر میلیتاوی بەرگریکاری بڕازیلی واژۆ کرد.

ریال مەدرید رایگەیاندووە گەیشتنە رێککەوتن لەگەڵ یانەی پۆرتۆی پۆرتوگالی لەسەر گواستنەوەی ئیدێر ملیتاوی بەرگریکار و ئەم یاریزانە بڕازیلیە بەفەرمی گرێبەستێکی بۆ ماوەی شەش ساڵ و تاکو یۆنیۆی ٢٠٢٥ واژۆ کرد.

ریال مەدرید بەرامبەر ٥٠ ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی میلیتاوی لەگەڵ پۆرتۆ ھەڵوەشاندووە و لە مانگی یۆلیۆی داھاتووش ١٥ ملیۆنی دیکە دەداتە یانە پۆرتوگالیەکە و دەبێتە یەکەم گرێبەستی زیدان دوای گەڕانەوەی بۆ ریال مەدرید.

میلیتاو لەم وەرزە ٣٤ یاریی بۆ پۆرتۆ کردووە و رۆڵێکی گرنگی گێڕاوە لە گەیشتنی تیپەکەیان بە چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ.

دوای گواستنەوەی میلیتاو پێشبینی دەکرێت خیسۆس ڤاییخۆ ریزەکانی مێرەنگی جێبھێڵێت.

 

 

 





ئەم هەواڵە 7438جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad