English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گرانترین عەتری جیهان لەشاری دوبەی نمایش كرا
2019-03-16 [05:17 AM]

​ZNA – هەولێر


لە نمایشێکدا لە شاری دوبەی گرانترین عەتر لە جیهاندا خرایەڕوو، کە نرخەکەی نزیکەی ١.٢٩ ملیۆن دۆلاری ئەمەریکە. بۆنەكە لەچەند ماددەیەكی سروشتیەوە دروست كراوە.

عەترەکە ناوی "شموخ"ە، لە ماددەی سروشتیی دروستکراوە، وەکو میسک و عەنبەر و گوڵی تورکی و سەندەل، کە جۆرە ڕوەکێکی هیندی، لە دروستکردنیدا بەکارهاتووە.

ماڵپەڕی ڕوسیا تودەی بڵاوی كردۆتەوە، ئەم جۆرە عەترە بۆنێکی تایبەت و خۆشی هەیە و بۆ ماوەیەکی زۆر بە پۆشاک و لەشەوە دەمێنێتەوە، دروستکردنی ئەو بۆنە لەلایەن کەسانی شارەزای تایبەت بە بۆن دروستکردنەوە نزیکەی سێ ساڵی دەوێت.

شوشەی عەترەکە لە پارچەیەکی هونەریی دەچێت و، بە ئاڵتون و زیو ڕازێنراوەتەوە، لەگەڵ سێ هەزار و ٥٧١ پارچەی بچووکی ئەڵماس، سەری شوشەکە  شێوەیەکی جوانی هەیە.

دوبەی دەیەوێت ئەو جۆرە عەترە وەک گرانترین عەتر لە جیهاندا ناوی بچێتە کتێبی گینسەوە بۆ ژمارە پێوانەییەکان، کە بە پارچەیەکی زۆر لە ئەڵماس ڕازێنراوەتەوە.

صورة ذات صلة





ئەم هەواڵە 7513جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad