English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە لەندەنیش هێرش کرایە سەر مسوڵمانان
2019-03-16 [09:09 AM]

ZNA-هەولێر


لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، گروپێک لە بەردەم مزگەوتێکدا بە چەکوش و دار هێرشیان کردە سەر موسوڵمانان. هێرشبەرەکان بە ئۆتۆمبێلەکانیان هەڵهاتن. یەکێک لە قوربانییەکان هەوڵیدا بە چوونە سەر ئۆتۆمبێلەکەیان ڕێگری لە هەڵهاتنیان بکات.

پۆلیسی لەندەن رایگەیاند لە کاتی چاوەڕوانی نوێژی هەینی لە مزگەوتی (الشاطبی) لە شەقامی کانۆن، چەند کەسێکی موسوڵمان کەوتنە بەر هێرشی گروپێکی رەگەزپەرست.

هێرشەکە کاتژمێر 1 ی پاشنیوەڕۆی ڕوویدا. گروپە هێرشبەرەکە بە چەکوش و دار هێرشیان کردە سەر ئەو کەسانەی لەبەردەم مزگەوتەکەدا وەستابوون. هێرشبەرەکان لە بەردەم مزگەوتەکەدا جنێویان دەدا و هوتافی دژ بە ئیسلامیان دەدا. خەڵکانی ناو مزگەوتەکە پەیوەندییان بە پۆلیسەوە کرد، بەڵا گروپەکە پاش هێرشەکە هەڵهاتن.

پۆلیس رایگەیاند کە لە ئەنجامی هێرشەکەدا کەسێکی 27 ساڵ بریندار بوو، هاوڕێکانی پاش ڕووداوەکە گەیاندیانە نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست.

پۆلیس رایگەیاند کە هێرشبەرەکان هەڵهاتوون، بەڵام هەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوەیان بەردەوامە.

لە نیوزیلەنداش، دوێنێ هێرش کرایە سەر دوو مزگەوت و لە ئەنجامدا 49 نوێژخوێن شەهید بوون 48 دیکەش بریندار بون.
 





ئەم هەواڵە 9457جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad