English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تۆمه‌تبارێكی سەرەکی هێرشەکەی نیوزیلاند دەچێتە بەردەم دادگا
2019-03-16 [12:33 PM]

ZNA - هه‌ولێر


تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی كوشتارگه‌ی هه‌ردوو مزگه‌وتی نیوزله‌ندا له‌ دادگا ده‌ركه‌وت و به‌تاوانی كوشتن تۆمه‌تبار كرا كه‌ 49 كه‌سی له‌ هه‌ردوو مزگه‌وت كوشت.

تەمەن 28 ساڵانی کە هاووڵاتی ئوسترالیە و خۆی بە نەتەوە پەرستی سپی پێست دەزانێت، له‌ شاری كرایستچه‌رچ-ی نیوزله‌ندا هێرشی تیرۆریستیی كرده‌ سه‌ر دوو مزگه‌وت، لەلایەن دوو پاسەوانەوە برا بۆ دادگایەکی شارەکە به‌تاوانی كوشتن له‌لایه‌ن دادگاوه‌ بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بۆ ده‌ركرا.

به‌پێی هه‌واڵێكی رادیۆی نیوزله‌ندا، تیرۆریست برێنتن هاریسن تاره‌نت كه‌ له‌ شاری كرایستچه‌رچ له‌ كاتی نوێژی هه‌ینیدا هه‌ڵیكوتایه‌ سه‌ر هه‌ردوو مزگه‌وتی نوور و لینوود و ٤٩ كه‌سی كوشت و ٤٠ كه‌سی دیكه‌ی برینداركرد، به‌ تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی كوشتن برایه‌ به‌رده‌م دادوه‌ر.

پاش ئەوەی لە دادگا دەرچوو، دادوەر گوتی لە کاتێکدا یەک جۆر تاوانی کوشتن لەم کاتەدا دراوە ڕەنگە جۆری تاوانی تریش بدرێت.

دوو گومانباری دیكه‌ش دەستگیر کراون. پۆلیس هەوڵ دەدات بزانێت تا چ ئاستێک ئەمانە دەستیان هەبووە لە هێرشەکەدا.

سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە لە میانەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، سەرۆک وەزیری نیوزیلاند جەسیندا ئاردرین ڕایگەیاند هێرشەکەی بکوژەکە ڕاگیرا کاتێک دەستگیرکرا ئەگەینا مەبەستی بوو هێرشەکەی بەردەوام بێت.

سەرۆک وەزیری وڵاتەکە هێرشەکەی بە " توندوتیژییەکی بێئەندازە" ناودێر کرد و بەڵێنی دا یاساکانی چەک گۆڕانکاری تێدا بکرێت.

ئەو گوتی هێرشبەرەکە پێنج چەکی پێبووە، دووانیان نیمچە ئۆتۆماتیک بوون و هەمو چەکەکانیشی بە شێوەیەکی یاسایی بەدەستهێناوە.

ئەو گوتیشی نە هیچ کام لە گومانبارەکان و نە کەسەکانی کە پەیوەندییەیان پێوە هەبوون لە لیستی چاودێری نیوزیلاند و ئوستورالیادا نەبوون.

سەرۆک وەزیری ئوسترالیا سکات مۆریسن هێرشەبەرەکەی بە " توندڕەوێکی تیرۆرستی توندوتیژی ڕاستڕەو" لەقەڵەم دا.

هێرشەکە لە میانەی نوێژی هەینی ڕوویدا کاتێکدا مزگەوتەکان سەدان کەسێ تێدا بوو. کاربەدەستان دەڵێن 41 کەس لە مزگەوتی ئەلنوور و حەوت کەسیش لە مزگەوتی لینوود کوژراون کە نزیکەی 10 خولەک بە ئۆتۆمبێل دوورن لەیەکەوە. کوژراو و بریندارەکان منداڵیشی تێدان.

 

ئاژانسه‌كان





ئەم هەواڵە 5389جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad