English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زیانەکانی زۆر خواردنی خۆراكی پڕ پرۆتین ‌
2019-03-17 [08:48 AM]

هەولێر _ZNA



    
‌ ‌ لای هەمووان ئاشكرایە پرۆتینەكان یەكێكن لە پێویستیە گرنگەكان بۆ لەشی مرۆڤ، بەڕای پسپۆڕانی تەندروستیش زۆر خواردنی پرۆتینەكان ئەگەری توشبوون بە چەند كێشەیەكی تەندروستی زیاد دەكات.

ڕۆژنامەی بزنس سایدەری ئەمریكی لەزاری چەند پسپۆڕێكی خۆراكییەوە ئاشكرای كردووە، زۆر خواردنی ئەو خۆراكانەی بڕێكی زۆر لە پرۆتین لە پێكهاتەكەیاندایە، زیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە و دەبێتە هۆی توشبوون بە چەند نەخۆشییەك لەوانە بەرزبونەوەی ڕێژەی كۆلیسترۆڵی خوێن و دروستبونی بەردی گورچیلە، ئەمە جگە لەوەی دەبێتە هۆی زیاد بونی كێشی لەش.

بەڕای پسپۆڕەكان پیاوان ڕۆژانە پێویستیان بە 56 گرام پرۆتین هەیە و ژنانیش پێویستیان بە 46 گرامە، بەڵام لەئێستادا زۆرینەی مرۆڤەكان ڕۆژانە چەند هێندەی ئەو بڕە دەخۆن، بەمەش ئەگەری توشبوونیان بە چەند كێشەیەكی تەندروستی زیاد دەبێت.

دیارترین ئەو خۆراكانەی دەوڵەمەندن بە پرۆتینەكان بریتین لە جۆرە جیاوازەكانی گۆشت، هەروەها شیر و هێلكە و خۆراكە دەریاییەكان، بۆیە پێویستە ئەو خۆراكانە بە بڕی دیاریكراو بخورێن و زیادەڕۆی نەكرێت لە خواردنیان





ئەم هەواڵە 4948جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad