English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەبارەی ناردنی بەشە بودجەی ھەرێم لە بەغداوە دڵنیایی دەدرێت
2019-03-17 [09:44 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لە میانی سەردانێکیدا بۆ پارێزگای سلێمانی، د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەغدا ناتوانێت بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان ببڕێت.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا و لەناو باڵەخانەی پارێزگای سلێمانی، د. بەشیر گوتی: "لەناو یاسادا جێگیرکراوە و بە میزاجی سیاسی، بودجەی کوردستان نابڕدرێت".

لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی ئایا ئەگەر ھەرێم نەوتەکەی بۆ بەغدا نەنێرێت، بەشە بودجەی ھەرێم دەبڕدرێت، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: "بودجە نابڕدرێت، بەڵکو تەنھا پارەی ئەو بڕە نەوتە دەبڕدرێت، کە دەبێت ھەرێم رادەستی بەغدای بکات".

ئاماژەی بەوەش دا، لە سەردانکردنی شارەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.





ئەم هەواڵە 3118جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad