English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زانیاری لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک دەخرێتە ڕوو
2019-03-17 [10:03 AM]

ZNA-هه‌ولێر


وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ١ی ٢٠١٩ی فەرمانبەر و مووچە خۆران دەکات.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوەیەکی نێو بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ژمێرکاری سەر بە وەزارەتی دارای رایگه‌یاند ، سەرجەم فەرمانگەکان لە رێگەی گەنجینەکانەوە ئاگادار کراونەتەوە کە لیستی مووچەی مانگی ١ی ٢٠١٩ـە بە مەبەستی وردبینی کردن بۆیان ڕەوانە بکەن.

ئەو سەرچاوەیە ڕوونیشیکردەوە، مووچەی مانگی ١ی ٢٠١٩ ھاوشێوەی مانگی ١٢ی ساڵی ڕابردوو بەبێ پاشەکەوتە، بەڵام وەکو مانگی ١٢ی ٢٠١٨ بە دوو لیست وردبینی تێدا ناکرێت بەڵکو بە یەک لیست وردبین دەکرێت، فەرمانگەکانیش لەوبارەیەوە رێنماییان پێدراوە.

ئەوەشی خستە ڕوو، کە چاوەڕوان دەکرێت چەند ڕۆژێک دوای نەورۆز یاخود سەرەتای مانگی چوار دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١ی ٢٠١٩ی فەرمانبەر و موچەخۆران بکرێت.

ڕۆژی ھەینی ٨ی ئاداری ٢٠١٩، ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا و دواتر نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، ھەڵوەشاندنەوەی سیستەمی پاشەکەوتی مووچەی ڕاگەیاند، مووچەی مانگی ١٢ی ٢٠١٨ـەش بەبێ پاشەکەوت دابەشکرا.


باسنیوز





ئەم هەواڵە 17494جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad