English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆكی ئەركانی گشتیی ھێزە چەكدارەكانی ئێران، عێراق و سووریا لە دیمەشق كۆدەبنەوە
محەمەد باقری سەرۆک ئەرکانی ئێران
2019-03-17 [12:54 PM]

ZNA - هەولێر


محەمەد باقری سەرۆكی ئەركانی گشتیی ھێزە چەكدارەكانی ئێران، ئەمڕۆ دووشەممە١٧ی ئادار، لەگەڵ شاندێكی باڵای سەربازیی وڵاتەكەی بۆ بەشداری لە كۆبوونەوەی سێ لایەنەی فەرماندە سەربازییەكانی ئێران، عێراق و سووریا، بەرەو دیمەشق بەڕێكەوت، پرسی مانەوەی ھێزەكانی ئێران لە سووریا لە شەڕی دژ بە تیرۆر تەوەری سەرەكی كۆبونەوەكانییە لەگەڵ بەرپرسانی سووریا.

بەپێی میدیاكانی ئێران لەو كۆبوونەوەدا سەرۆكی ئەركانی گشتیی ھێزە چاكدارەكانی ئێران، سووریا و عێراق، لە بارەی دوایین پرسەكانی تایبەت بە چارەسەری كێشەی سووریا كۆدەبنەوە. بڕیارە باقری ھێزە چەكدارەكانی سپای پاسدارانی ئێران لە سووریا بەسەر بكاتەوە و پرسی مانەوەی ھێزەكانیان لەو وڵاتەش لەگەڵ بەرپرسانی سووریا تاوتوێ دەكرێت.





ئەم هەواڵە 5242جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad