English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە سنوری شنگال شەڕ لە نێوان سوپای عێراق و پەكەكە ڕوویدا
2019-03-18 [04:45 AM]

ZNA – هەولێر


 شانەی جەنگی عێراق رایگەیاند، شەوی رابردوو لەسنوری شنگال شەڕ لەنێوان سوپای عێراق و یەكینەكانی بەرخودانی شەنگال (یەبەشە) روویدا، لە ئەنجامدا دوو سەربازی عێراق كوژراون و شەش ئەندامی یەبەشەش برینداربوونە.

شانەی راگەیاندنی جەنگی عێراقی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "شەوی رابردوو ھێزێكی پەكەكە چووەتە سەر بازگەیەكی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا لە ناوچەی تربەکای سەر بە شارەدێی سنونێ لە سنووری قەزای شنگال، داوای لە سەربازێك كردووە رێگەیان پێبدەن سنووری نێوان رۆژئاوا و باشووری كوردستان ببەزێنن، بەڵام دوای ئەوەی رێگەیان پێنەدراوە، ھەڵیان كوتاوەتە سەر بازگەكە، لە ئەنجامدا شەڕ و رووبەڕووبوونەوە لە نێوان ھەردوولا روویداوە".

ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا دوو سەربازی سوپای عێراق كوژراون و شەش ئەندامی یەبەشەش بریندار بوونە.

 





ئەم هەواڵە 10075جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad