English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریکا گۆڕانکاری لە پلانەکانیدا دەکات لەسوریا
2019-03-18 [05:42 AM]

ZNA-هەولێر


ڕۆژنامەی وۆل ستریت جۆرنالی  ئەمەریكی  بڵاویكردەوە كە ئەمەریكا پلان دادەنێ بۆ ئەوەی 1000 سەربازی وڵاتەكەی بۆ ماوەیەكی درێژ لە سووریا بهێڵێتەوە و ئامادە نییە سووریا بۆ مۆسكۆ چۆڵ بكات.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ بڕیاری كشانه‌وه‌ی له‌ سووریا ده‌ركرد و داوایكرد سه‌ركرده‌ سه‌ربازییه‌كان پلان بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كان دابڕێژن و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هاوبه‌شی سوپای ئه‌مه‌ریكاش زانیارییه‌كان ره‌تده‌كاته‌وه‌.

سەرچاوەكە روونیكردەوە، كە  واشنتن بۆ مانەوەی هێزەكانی لەگەڵ هاوپەیمانە ئەوروپییەكان و توركیا و كوردەكانیش گفتوگۆی كردووە، بۆ ئەوەی ناوچەی ئارام دروست بكرێ، بەڵام تا ئێستە سەرجەم دانوستاندنەكان شكستیان هێناوە، بۆیە ئەمەریكا ئامادە نییە لە سووریا بكێشێتەوە و دۆخەكە ڕادەستی ڕووسیا و توركیا و ئێران بكات.

به‌ڵام جه‌نه‌راڵ جۆزیف دانفۆرد، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هاوبه‌شی سوپای ئه‌مه‌ریكا گوتوویه‌تی: "راپۆرته‌كه‌ی رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆڕناڵ راست نییه‌ و ئه‌و زانیاریانه‌ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌".

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی پێنتاگۆندا دانفۆرد گوتوویه‌تی: "ئه‌و پلانه‌ی مانگی فێبرایه‌ر داڕێژراوه‌، هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌ و به‌رده‌وام ده‌بین له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له‌ سووریا".
 





ئەم هەواڵە 4999جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad