English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەردۆغان هەڕەشە لە یەكێتی ئەوروپا دەكات
2019-03-18 [05:55 AM]

ZNA – هەولێر


سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له‌باره‌ی راگرتنی به‌ ئه‌ندامبوونی توركیا له‌ یه‌كێتییه‌كه‌ هیچ بایەخی نیە ده‌شڵێت: "ئه‌نقه‌ره‌ بڕیارێكی په‌یوه‌ست به‌و پرسه‌ به‌ بایه‌خه‌وه‌ نابینێ".

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئه‌نادۆڵو، سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌خنه‌ی له‌ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا گرت و گوتی: "په‌رله‌مانی ئه‌وروپا كاتێك ھێرش ده‌كاته‌ سه‌ر توركیا، پشتی به‌ پڕوپاگه‌نده‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه‌" و گرووپی گوله‌نییه‌كان به‌ستووه‌".

ئه‌ردۆغان له‌ وتارێكی جه‌ماوه‌ریدا له‌ ئیزمیر گوتی: "با یه‌كێتی ئه‌وروپا دانووستانه‌كانی به‌ ئه‌ندامبوونی توركیا له‌ یه‌كێتییه‌كه‌ رابگرێت ئه‌گه‌ر ده‌توانێ، ئێمه‌ ئاماده‌ین و چاوه‌ڕوانین، به‌ڵام ئه‌وان ناتوانن ئه‌و كاره‌ بكه‌ن ، دەشڵێت بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌وروپاش لای ئێمه‌ هیچ قورسایی و بایه‌خێكی نییه‌".

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "دڵنیاین له‌وه‌ی ئه‌وان بۆیان بڕەخسێت یه‌ك خوله‌ك سڵ له‌وه‌ ناكه‌نه‌وه‌ ئه‌م وڵاته‌ راده‌ستی رێكخراوه‌ "تیرۆریستییه‌كان" بكه‌ن

 

 





ئەم هەواڵە 5725جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad