English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كەركووك ... تەرمی دوو چەكداری داعش دۆزرایەوە
2019-03-18 [09:45 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لە سنووری شارەدێیەکی سەر بە پارێزگای کەرکووک، تەرمی دوو چەکداری تیرۆریستی داعش دۆزرایەوە.

بەپێی بەیاننامەیەکی لیوا سەعەد مەعەن، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، کە ئەمڕۆ دووشەممە ١٨/٣/٢٠١٩، بڵاوی کردەوە تێیدا ھاتووە، ئاژانسی ھەواڵگیری سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، تەرمی دوو چەکداری تیرۆریستی داعشیان لە سنووری شارەدێی رەشادی سەر بە کەرکووک دۆزیوەتەوە.

راگەیاندراوەکە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، ئەو دوو چەکدارەی داعش لە ھێرشی ئاسمانی ھاوپەیمانان بۆ سەر مۆڵگەیەکی داعش لە سنووری رەشاد کوژراون.

لە ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ میلیشیاکانی حەشدی شەعبی کەرکووکیان بە ڕێککەوتن لەگەڵ گرووپێکی خیانەتکار داگیر کرد و لەوە کاتەوە جگە لەوەی دۆخی سەنتەری کەرکووک خراپە، جموجۆڵی داعشیش لە دەوروبەری کەرکووک زیادی کردووە.

 

لە سنووری كەركووك تەرمی دوو چەكداری داعش دۆزرایەوە





ئەم هەواڵە 3556جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad