English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قایمقامیەتی قەزای ناوەندی ھەولێر ٩ شوێنیان داخست و ھۆشداریش بەگۆشت فرۆشان دەدات
2019-03-18 [09:57 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لەراگەیاندراوێکدا کەوێنەیەک دەست ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس کەوتووە، قایمقامیەتی قەزای ناوەندی ھەولێر ڕایدەگەێنێت، لەبازاڕی گەڕەکی فەرمانبەران ٩ شوێنی گۆشت فرۆشی داخران.

قایمقامیەتی قەزای ناوەندی ھەولێر ھۆکاری داخرانی شوێنی گۆشت فرۆشەکانی گەڕاندەوە بۆ سەربڕینی ئاژەڵ لەبەردەم دوکانەکانیاندا قایمقامیەتی قەزای ناوەندی ھەولێر ڕاشیدەگەێنێت، بەپێ ی ڕێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری وچاودێری تەندروستی ھەرئاژەڵێک سەرببڕدرێت دەبێ لەسەربڕخانەی ھاوچەرخی ھەولێر بێت ، پێش سەربڕین ودوای سەربڕین پشکینی بۆ دەکرێت لەلایەن پزیشکی ڤێتێرنەریەوە ئەمەش لەپێناو دڵنیابوونە لە تەندروستی ئەوگۆشتەی ھاوڵاتیان دەیکڕن.

قایمقامیەتی قەزاکە ئاماژەبەوەشدەکات کە ھەرشوێنێک پابەند نەبێ بە مەرج وڕێنماییەکان، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەکانیان دەکرێت ”جگە لە داخستنی شوێنەکانیان دواتر سزای پێبژاردن لە ملیۆنێک دینار دەست پێدەکات تا پێنج ملیۆن ، ئەمەش بە پێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوورییە کە ئاراستەی قایمقامیەتی ھەولێر کراوە“.





ئەم هەواڵە 2908جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad