English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی تەندروستی بڕیارێکی گرنگ لەبەرژەوەندی ھاوڵاتیان دەدات 
2019-03-18 [10:47 AM]

ZNA- ھەولێر 




وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاریدا لە کاتی دەوامی ئێوارانیش ھاوشێوەی بەیانیان لە نەخۆشخانە حکومییەکان نەشتەرگەری ئەنجامبدرێت. 

خالس قادر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ھۆکاری ئەو بڕیارەمان لە بەرژەوەندیی ھاووڵاتیانە بۆ ئەو نەخۆشانەی کە پێویستیان بە نەشتەرگەرییە لە ئێواران، ئەمەش لەبەر زۆریی نەشتەرگەرییەکانی بەیانیان دەمانەوێ لە دوای دەوامی بەیانیان نەشتەرگەرییەکان بەردەوام بێت، چونکە سوودمەندی ئەم بریارە نەخۆشەکان دەبن. 

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لەبارەی نرخی نەشتەرگەرییەکان ڕایگەیاند: نرخی نەشتەرگەرییەکان ڕێک دەخرێتەوە، ئەو بڕە پارەی ئێواران جیاوازە بە بەراورد بە نەخۆشخانە تایبەتەکان، بە شێوازێک نابێت نرخی نەشتەرگەری لە ٥٠ ھەزار دینار کەمتر و لە ٥٠٠ ھەزار دینار زیاتر بێت، ئەو بڕە پارەیەی کە دیاری کراوە، دەکرێت کەمتر بکرێتەوە، بەڵام ناکرێت زیاتر بکرێت.
 


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 11527جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad