English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یانەی بەرشەلۆنە ئەستێرەیەکی لەدەستدا 
2019-03-18 [02:28 AM]

ZNA- ھەولێر 



یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لەیارییەکەی دوێنێ شەوی لەبەرامبەر یانەی ریال بیتس یەکێک لە گرنگترین یاریزانەکانی لە دەستدا. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ، یاریزان لویس سوارێز ھێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە بە ھۆی پێکانەوە  بۆ ماوەی ١٥ رۆژ لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە، سوارێز لە یارییەکەی دوێنێ شەو لە پاژنەی قاچی تووشی پێکان ھاتووە و پێویستی بە پشوو دەبێت. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە، سوارێز ناتوانێت لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئۆرگوای گەشت بکات بۆ ئەنجامدانی یارییە نێو دەوڵەتییەکان و ھەروەھا بەشداری یاری نێوان یانەی بەرشەلۆنە و ئیسپانیول ناکات. 

 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 8167جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad