English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاوڵاتییه‌كی به‌لجیكی له‌ عێراق سزای له‌ سێداره‌دانی بۆ ده‌رچوو
2019-03-18 [02:48 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ دادگای ناوه‌ندی تاوانی عێراقی سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر هاوڵاتییه‌كی به‌لجیكیدا سه‌پاند له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ ریزه‌كانی داعشه‌وه‌ كردوه‌، ئه‌و تاوانباره‌ش یه‌كێكه‌ له‌ ده‌یان بیانیانه‌ی له‌ عێراق رووبه‌رووی هه‌مان سزا ده‌بنه‌وه‌.

بلال مه‌رشوحی ته‌مه‌ن 23 ساڵ به‌ تۆمه‌تی چوونه‌ ناو ریزه‌كانی داعش و ئه‌نجامدانی چه‌ندین كرده‌وه‌ به‌ناوی خۆی تاوانبار كرا.

له‌ دانیشتنی دادگای كه‌ كاتژمێرێكی خایاند، دادوه‌ر جمعه‌ سه‌عیدی بڕگه‌كانی دانپێدانانه‌كه‌ی به‌ واژووی مه‌رشوحی خوێنده‌وه‌، هه‌روه‌ها گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی و چه‌ند وێنه‌یه‌ك نمایش كرا، ده‌یسه‌لمێنێت كه‌وا مه‌رشوحی ئه‌ندامی رێكخراوی داعش بووه‌.

مه‌رشوحی چه‌ندین جار ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته‌ پالی ره‌ت كردووته‌وه‌، له‌وانه‌ چووبێته‌ ریزه‌كانی داعش له‌ عێراق، وتی، "پێویسته‌ له‌ عێراق دادگایی نه‌كرێم، پێویسته‌ له‌ به‌لجیكا دادگایی بكرێت، من هاوڵاتییه‌كی به‌ لجیكیم."

وقال القاضي إن الصور دليل واضح على انتماء المرشوحي لتنظيم داعش.

دادوه‌ره‌كه‌ وتی، وێنه‌كانی به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مه‌رشوحی ئه‌ندانی رێكخراوی داعش بووه‌.

 





ئەم هەواڵە 9178جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad