English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوپای ئەمەریکا: هەزار سەرباز سوریا له‌ ناهێڵینه‌وه‌
2019-03-18 [02:52 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەمەریکا ئەو هەواڵانە ڕەتدەکاتەوە کە دەڵێن ئەمەریکا بە نیازە نزیکەی هەزار سەرباز لە سوریا بهێڵێتەوە.

جەنەراڵ جۆزێف دەنفۆرد لە ڕاگەیاندنێکدا گوتی هیچ گۆڕانکاریـیەک بەسەر ئەو پـلانە نەهاتووە کە لە مانگی دوو بۆ کشانەوەی هێزەکان لە سوریا ڕاگەیاندرا.

گوتیشی بەردەوامن لەسەر ڕێنمایـیەکانی سەرۆک ترامپ بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی ئەو هێزانەی لە سوریا ماونەتەوە.

پـێشتر رۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵ نووسیبووی لە پاش ئەوەی وتووێژەکانی ئەمەریکا لەگەڵ تورکیا و هێزە کوردیـیەکان و هاووپەیمانانی ئەوروپایی لە پـێکهێنانی ناوچەیەکی ئارام لە باکوری سوریا شکستیان هێنا، ئێستا ئەمەریکا بە نیازە لە دوای کشانەوەی هێزەکان نزیکەی 1000 سەرباز لە سوریا بهێڵێتەوە.

 

voa





ئەم هەواڵە 5536جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad