English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەندازیارێکی عێراقی لە کردەوە تیرۆرستیەکەی نیوزلەندا کوڕەکەی لە مردن رزگار دەکات 
2019-03-18 [03:08 AM]

ZNA- ھەولێر 




تا ئێستا رۆژانە چیرۆکی نوێ لە بارەی رووداوە تیرۆرستیەکەی نیوزلەندا بڵاو دەبێتەوە ، یەکێکێش لەو چیرۆکانە، چیرۆکی ئەندازیارێکی عێراقییە کە لە ئیمارات گەشتی کرد و کوڕەکەی لە مردن رزگار کرد. 

ئەدیب ئەحمەد سامی ئەندازیارێکی عێراقییە و نیشتەجێی وڵاتی ئیماراتە و کوڕێک و کچێکی دانیشتووی شاری کرایست تشیریتش نیوزلەندان . 
کوڕ و کچەکەی ئەندازیار ئەدیب  دووانەن و تەمەنیان ٢٣ ساڵە و بڕیاربوو لە ١٥ی ئادار ئاھەنگی لەدایکبوونیان بۆ سازبکرێت و باوکەکە و دایکەکەش بڕیاریاندابوو رۆژی  ھەینی ١٥ی ئادار بگەنە شاری کرایست . 

بەڵام باوکەکە لەگەڵ دایکەکە بڕیار دەدەن رۆژێک زووتر گەشت بکەن و رۆژی پێنج شەممە وەک سوپرایزێک دەگەنە شاری کرایست . 
بۆ بەیانییەکەی ئەندازیار ئەدیب لەگەڵ کوڕەکەی دەچنە نوێژی ھەینی و کاتێک تیرۆرستەکە ھێرش دەکاتە سەر مزگەوتەکە باوکەکە خۆی بەسەر کوڕەکەی دادەدات و گولـلەیەک بەر پشتی دەکەوێت و گیانی کوڕەکەی دەپارێزێت . 

لە ئێستادا باری تەندروستی ئەندازیار ئەدیب باشە و کوڕەکەی تووشی شۆک بووە لەوەی روویداوە و رۆژانە کارەساتەکەی بیر دەکەوێتەوە . 

یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە | سکای نیوز 
 





ئەم هەواڵە 6232جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad