English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارتی و یەكێتی لەسلێمانی كۆدەبنەوە
2019-03-19 [05:12 AM]

ZNA – هەولێر


ئەمڕۆ بۆ جارێكی تر شاندی دانووستانکاری پارتی و یەکێتی لە سلێمانی كۆدەبنەوە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان.

له‌تیف شێخ عومه‌ر، گوته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، بە K24 راگەیاند، ئەمڕۆ شاندی دانووستانکاری پارتی و یه‌كێتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ له‌ سلێمانی كۆده‌بنه‌وه‌.

پارتی و یەكێتی لە 5 شوباتی رابردوو لەسەر چەند خاڵێك رێككەوتبوون، بەڵام رێككەوتنەكە نەچووە بواری جێبەجێكردنەوە، دواتر لە 4/3/2019 پارتی و یەکێتی بۆ جاری دووەم لە شاری هەولێر کۆبوونەوە و رێککەوتنێکی سیاسییان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ واژۆ کرد.

پێشتر یەكێتی رایگەیاندووە، شاندی دانووستانكاری خۆی بۆ دانووستانەكانی له‌گه‌ڵ پارتی گۆڕیووه‌.

 





ئەم هەواڵە 2692جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad