English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخی نەوتی خاو لە بازارەكانی جیهاندا بەرزترین ئاستی تۆماركرد
2019-03-19 [05:27 AM]

ZNA-هەولێر


بەهۆی كەمكردنەوەی رێژەی وەبەرهێنانی نەوت لەلایەن رێكخراوی وڵاتانی وەبەرهێنەری نەوت (ئۆپیك)، نرخی نەوت بە بەراورد بە نرخەكانی چوار مانگی رابردوی بەرزترین ئاستی تۆماركرد. 

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی نەوتی خاوی برینت 38 سەنت و بە رێژەی لەسەدا 0.6 بەرزبوەتەوە كە نرخی یەك بەرمیل لەو بەرهەمە كردویەتیە 67.54 دۆلار لە كۆتا مامەڵەدا.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا 57 سەنت و بە رێژەی لەسەدا 1 بە بەراورد بە نرخی پێشوی بەرزبوەتەوە و نرخی یەك بەرمیل گەیشتوەتە 59.09 دۆلار. 

هاوكات رێكخراوی وڵاتانی وەبەرهێنی نەوت (ئۆپیك)و وڵاتانی هاوپەیمانی ئۆپیك، بەمەبەستی چاودێریكردنی كەمكردنەوەی وەبەرهێنانەكانیان لە ئازەربایجان كۆبونەوە و رایانگەیاند، لە ماوەی چەند مانگی داهاتودا زیاتر لە ئێستا بە كەمكردنەوەی وەبەرهێنانەكانیان پابەنددەبن.





ئەم هەواڵە 8611جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad