English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شارەوانی هەولێر ئەمڕۆ شەقامی 100 مەتری بەڕووی شوفێران دا دەكاتەوە
2019-03-19 [05:25 AM]

​ZNA – هەولێر


سەرۆكایەتی شارەوانی ھەولێر لە راگەیەندراوێكدا ئاگاداری شۆفێران دەكاتەوە، دوای نۆژەنكردنەوەی ئەو بەشەی شەقامی 100 مەتری شاری ھەولێر لە رێگای كۆیەوە تا رێگای شەقڵاوە ئەمڕۆ دەكرێتەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا ھاتووە: " شارەوانی هەولێر داوای لێبوردن لە شۆفێران و ھاووڵاتیانی پایتەختی کوردستان دەكات، کە بۆ ماوەی چەند رۆژێک ئاستەنگ بۆ ھاتووچۆیان دروست بووبو.

شارەوانی هەولێر راشیگەیاند: قۆناغی یەکەمی دووبارە قیڕتاوکردنەوەی شەقامی 100 مەتری لە رێگای کۆیە بۆ رێگای شەقڵاوە بەسەرکەوتووی تەواو بوو لە 19\3\2019 شەقامەکە دەکرێتەوە".

ھەروەھا لەو راگەیەندراوە سەرۆكایەتی شارەوانی ھەولێر داوا لە شوفێران و ھاووڵاتیان دەكات، لە قۆناغەکانی داھاتوودا زیاتر ھاوکاریان بن.

 





ئەم هەواڵە 3292جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad