English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زیانه‌كانی ئاو خواردنەوە لەحاڵەتی بەپێوە وەستاندا
2019-03-19 [10:34 AM]

هەولێر _ ZNA


 

ئاوخواردنەوە لەحاڵەتی بەپێوە وەستاندا، ئەگەری هەیە مرۆڤ تووشی کێشەی تەندروستی زۆر بکات، پسپۆڕانی تەندرووستی ڕێنمایی خەڵکی دەکەن کە لەکاتی ئاو خواردنەوە یان هەر شلەیەکی تردا دابنیشن.

پسپۆڕانی بواری تەندرووستی ئاماژە بەوەدەدەن، خواردنەوەی ئاو بەپێوە زیان بە سوورێنچك دەگەیەنێت و برین لەو ماسولکەیە دروستدەکات کە سوورێنچك بە گەدە دەگەیەنێت.

هەروەها ئاو خواردنەوە بەپێوە دەبێتە هۆی تێکچوونی کرداری هەرس، چونکە بە پێچەوانەی بەپێوە ئاوخواردنەوە، لەکاتێکدا مرۆڤ بە دانیشتنەوە ئاو بخواتەوە ماسولکەکانی و دەمارەکانی زیاتر دەحەوێنەوە.

جگە لەوەش زیانی بۆ گورچیلە دەبێت، چونکە کاتێك بەو جۆرە ئاو دەخورێتەوە ئەو شلەیە بەباشی پاک ناکرێتەوە، بۆیە ماددە زیادبەخشەکانی ڕاستەوخۆ دەچنە خوێنەوە و تێکەڵی دەبن، ئەگەر بەم جۆرە بەردەوام بێت ئەوا ئەگەری هەیە مەترسی لەسەر تەندروستی گورچیلە دروست بکات.

لەگەڵ ئەوانەشدا کاریگەریی نەرێنی لەسەر جومگەکان دەبێت و تووشی هەوکردنیان دەکات، هەروەها ڕێگە لە جەستە دەگرێت سوود لەم شلەیە بەپێی پێویست وەربگرێت.
شیاوی باسه‌ یه‌كێك له‌ ئادابه‌كانی ئاوخواردنه‌وه‌  پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت ئامۆژگاریمان ده‌كات كه‌ به‌دانیشتن ئاو وخواردنه‌وه‌كان بخۆینه‌وە .





ئەم هەواڵە 5422جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad