English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا: كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌یه‌
2019-03-19 [06:56 AM]

ZNA-هه‌ولێر


ژمارەیەک کۆنگرێسمانی ئەمەریکا ھۆشداری دەدەنە دۆناڵد تڕەمپ کە کشانەوەی ھێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق گەورەترین ھەڵەیە .

ژمارەیەک کۆنگرێسمانی ئەمەریکی نامەیەکی ھۆشداری کە ئاڕاستەی ترەمپیان کردووە، داوا دەکەن، واشنتۆن بەردەوام بێ لە مەشق پێکردنی ھێزەکانی عێراق و پێشکەشکردنی ھاوکاری دارایی بە وڵاتەکە ئەمەش لە کاتێکدایە عێراق بە چڕی لە ھەوڵدایە بۆ ئەوەی ھێزە بیانییەکان لە وڵات دەربکات .

ھەروەھا لە ڕاگەیەنراوێکدا کە ڕۆژنامەی "واشنتۆن تامیز" بڵاوی کردووەتەوە و تێیدا ھاتووە، ئەم گرووپە کە لە ئەندامانی لیژنەی کاروباری دەرەوە، ھەواڵگری، خزمەتگوزاری چەک پێکھاتوون، داوا لە سەرۆکی ئەمەریکا دەکەن، کە بە ھیچ شێوەیەک ئەو ھەڵەیە ئەنجام نەدات و لە عێراق نەکشێتەوە، بەڵکوو بە پێچەوانەوە پێویستە ئەمەریکا بەردەوام بێ لە پاراستنی سەروەری عێراق لە ھەموو ھەڕەشەیەکی ناوخۆ و دەرەوە، کە ڕێگری لە گەشەی دیموکراسی و خۆشگوزەرانی و بووژانەوەی ژیانی ھاووڵاتییان دەکەن.





ئەم هەواڵە 5341جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad