English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌شار ئه‌سه‌د سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات
2019-03-19 [07:03 AM]

ZNA-هه‌ولێر


ئامادەکاری بۆ سەردانی بەشار ئەسەد بۆ بەغدا دەکرێت و ئەمریکاش فشار دەخاتە بەرپرسانی ئەو وڵاتە ، بۆ ئەوەی رێگری لە ئەنجامدانی سەردانەکەدا بکەن.

رۆژنامەی دیاری لوبنانی لە راپۆرتێکیدا کە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردۆتەوە ئاشکرای کردووە ، بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا بەم نزیکانە سەردانی بەغدای پایتەختی عێراق دەکات.

رۆژنامەکە لەسەر زار سەرچاوەکانییەوە رایگەیاندووە ، دوای سەردانەکەی حەسن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێراق، لە ئێستادا کار بۆ سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی بەشار ئەسەد بۆ بەغدا دەکرێت و بۆ ئەم مەبەستەش فاڵح فەیاز، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق گەڵ لایەنی سوری لەسەر ھێڵە بۆ دانانی خشتەیەکی کار.

شایانی باسە کاتی سەردانەکەی بەشار ئەسەد بۆ بەغدا ئاشکرا نەکراوە، بەڵام ئەمە روون کراوەتەوە کە ئەمریکا فشار دەخاتە سەر حکومەتی عێراق، بۆ ئەوەی رێگری لەسەردانەکەی ئەسەد بۆ بەغدا بکەن.





ئەم هەواڵە 10018جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad