English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆبوونەوەی شاندی دانووستانكاری پارتی و یه‌كێتی دەستیپێکرد
2019-03-19 [07:12 AM]

ZNA-هه‌ولێر


کەمێک پێش ئێستا شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان گەیشتە مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان لە سلێمانی و کۆبوونەوەی نێوان ھەردوولا بۆ تاوتوێکردنی کابینەی نوێ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.

بەپێی زانیاریەکان لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا شاندی پارتی گوێ لە داواکارییە نوێیەکانی یەکێتی دەگرێت و ھەڵوێستی پارتیشیان لەبارەی پێکھاتەی کابینەی نوێ و پۆستەکانی تایبەت بە یەکێتی لەو کابینەیەدا پێرادەگەیەنن".

شاندەکەی پارتی بە سەرۆکایەتی کەمال کەرکووکی و بە ئەندامێتی عەلی حوسێن، دڵشاد شەھاب، عەلی عەونی و فرسەت سۆفی پێکھاتوون و ھەرچی شاندی یەکێتیشە لە عیماد ئەحمەد، بافڵ تاڵەبانی، عەدنان حەمە مینا، رەفعەت عەبدوڵا، شاڵاو کۆسرەت رەسوول، لاھور شێخ جەنگی و لەتیف شێخ عومەر پێکھاتوون.





ئەم هەواڵە 8695جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad