English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێکەنین مێشك چالاك دەکات
2019-03-19 [01:19 AM]

هەولێر _ ZNA



تاقیکردنەوەکان راستی ئەو پەندە دەسەلمێنێت کە دەڵێت "پێکەنین باشترین چارەسەرە”.

دەرئەنجامی تازەترین لێکۆڵینەوە کە لە ئەمریکا ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە پەیوەندییەکی پتەو ھەیە لەنێوان مێشک و پێکەنین و دڵخۆشی، بەتایبەت لای بەساڵاچووان.

یەكێك لە لێکۆلەران ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، پێکەنین جەستە ناچار دەکات ھۆرمۆناتی ئەندورفین دەربدات و ھاوکات ھۆرمۆنی دوبامین دەنێرێت بۆ مێشک، ئەمەش دەبێتەھۆی زیادبوونی چالاکییەکانی مێشک بۆیە پێکەنین لەگەڵ ھاورێکانت بۆ ماوەی ٢٠ خولەک رێژەی ھیلاکی دەروون کەمدەکاتەوە، ھەر کەسێکیش دەروونی کەمتر ھیلاک بوو مێشکی چالاکتر دەبێت.

لێکۆڵینەوەکە لەسەر ٢٠ کەس ئەنجامدراوە کە چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی پێکەنیناویان پیشاندراوە، لەبەرامبەردا ژمارەیەکی تر ژیانی ئاسایی خۆیان بەڕێکردووە.

دوای ئەوە تاقیکردنەوە لەسەر مێشکی ھەردوو گروپەکە کراوە، دەرکەتووە ئەوانەی گرتە ڤیدیۆییەکانیان پیشاندراوە مێشک و بیرکردنەوەیان زۆر چالاکتر بووە لە گروپەکەی تر کە ھیچ گرتەیەکی ڤیدیۆییان پیشان نەدراوە.





ئەم هەواڵە 4981جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad