English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاتوچۆی‌ سلێمانی‌: پلانی‌ نه‌ورۆزی راگەیاند و چەند شەقامێک دادەخرێن
2019-03-19 [09:30 AM]

ZNA-هەولێر


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیی‌ هاتوچۆی‌ سلێمانی‌ پلانی‌ نه‌ورۆز راده‌گه‌یه‌نێت، چەند شەقامێک ده‌كرێته‌ یه‌ك ئاڕاسته‌ شەقامی سالم به‌ته‌واوی‌ به‌ڕوی‌ ئۆتۆمبێلدا داده‌خرێت.

رائید كاروان محه‌مه‌د سدیق وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا رایگه‌یاند، بڕیاردراوه‌ له‌كاتژمێر 12:00ی‌ ئه‌مشه‌وه‌وه‌ شه‌قامی‌ سالم به‌ربه‌ست بكرێت و له‌ 20ی مانگیشه‌وه‌ هاتوچۆكردنی‌ ئۆتۆمبێل تێیدا قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد "له‌ رۆژه‌ پشوه‌كاندا له‌ 21ی‌ مانگه‌وه‌ رێگه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ تونێلی‌ پێشڕه‌و ده‌كرێته‌ یه‌ك ئاڕاسته‌ و هاووڵاتیان و شۆفێران ده‌توانن ته‌نها بۆ رۆیشتن بۆ سه‌یرانگاكان به‌كاریبهێنن، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌شیان  له‌شارباژێڕه‌وه‌ ده‌بێت چیای‌ ئه‌زمڕ به‌كاربهێنن، به‌ڵام له‌كاتژمێر 5:00ی‌ ئێواره‌دا تونێله‌كه‌ تایبه‌تده‌كرێت به‌گه‌ڕانه‌وه‌".

گۆتیشی، له‌ڕێگه‌ی‌ تیمی‌ فڕۆكه‌وانییه‌وه‌ چاودێری‌ سه‌یرانگاكه‌ن ده‌كرێت، له‌ڕێگه‌ی‌ چه‌ند تیمێكه‌وه‌ نامیلكه‌ و رێنمایی‌ به‌گه‌شتیاران ده‌درێت و ئه‌فسه‌ران و رێپێدراوان له‌ڕۆژانی‌ (20، 21،  22) له‌ئه‌ركدا ده‌بن و به‌سه‌ر سه‌یرانگاكاندا دابه‌شكراون.

رونیشی کردەوە، هه‌ر شۆفێرێك  شانی رێگا واته‌ رێگای خۆڵ به‌كاربهێنێت، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی هاتوچۆوه‌ پسوڵه‌ی سه‌رپێچی بۆ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی ئۆتۆمبیلی بارهه‌ڵگر بۆ شوێنه‌ گه‌شتیاریه‌كان قه‌ده‌غه‌ كراوه‌ و شۆفێری كردن له‌ ژێر كاریگه‌ری مه‌ی نۆشین پسوڵه‌ی سه‌رپێچی بۆ ده‌كرێت و سه‌رجه‌م كامێرا گه‌ڕۆكه‌كانی هاتوچۆش له‌ ئه‌ركدا ده‌بن بۆ رێكخستنی خێرایی ئۆتۆمبیل له‌ رۆژانی نه‌ورۆزدا.





ئەم هەواڵە 3034جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad