English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسرور بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وەزیری دەوڵەتی حکوومەتی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیا پێدەگات 
2019-03-19 [06:09 AM]

ZNA- ھەولێر 




ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ١٩/٣/٢٠١٩ مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ئەلێستەر بێرت وەزیری دەوڵەتی حکوومەتی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیا پێگەیشت. 

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا بیروڕا لەبارەی دوا پێشھاتەکان و بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەریتانیا ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە بایەخی بەردەوامبوونی ھێزەکانی ھاوپەیمانی جیھانی لە پرۆسەی ریفۆرم و راھێنان و دابینکردنی پێداویستییەکانی ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق کرایەوە. 


ھەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا جەخت لە پاراستن و چەسپاندنی دەسکەوتەکانی شەڕی دژ بە تیرۆریستان و ھەوڵەکانی سەقامگیری کرا، وەزیری دەوڵەتی حکوومەتی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیا دووپاتی لەوە کردەوە، کە وڵاتەکەی لە پەرەپێدان و پتەوکردنی پەیوەندییەکان بەردەوام دەبێت.


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 3241جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad